گەڕان بە دوای تەرمی گەنجەكەی دەربەندیخان بەردەوامە

قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، گەڕان بە شوێن تەرمی گەنجێكی قەزاكە لە دەریاچەی دەربەندیخان بەردەوامە.

بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە نزیك گوندی عازەبان لەسەر دەریاچەی دەربەندیخان بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمەكەیانەوە سێ گەنج كەوتنە ناو ئاوی دەریاچەكە و بووە هۆی خنكانی گەنجێكی شاری دەربەندیخان و دوو گەنجەكەی دیكە بە مەلەكردن رزگاریان بوو.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە دوای ئاگاداربوون لە رووداوەكە تیمەكانی بەرگریی شارستانی و ژێرئاوگەڕ (غواس) چوونە شوێنی ڕووداوەكە و پرۆسەی گەڕان بە دوای تەرمی گەنجەكەدا بەردەوامە، بەڵام بەداخەوە بەهۆی قوڵی زۆری شوێنەكە تائێستا نەتوانراوە تەرمەكە بدۆزرێتەوە.

بابەتی پێشتر

لە سۆران پێنج ماڵ سووتان

بابەتی دواتر

رەمەزانی ئەمساڵ دواهەمین دەبێت كە لە وەرزی بەهاردا دەستپێبكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دڵشاد شەهاب: هەڵبژاردن دواناخرێت

وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێم رایدەگەیەنێت، هیچ گومانێک لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەو کاتەی دیاریکراوە نییە. دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی…
زیاتر ببینە

ئومێد بەرۆشکی ئازادکرا

ئەیهان سەعید، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، “لە ژێر فشاری رای گشتی، ئومێد بەرۆشکی ئازادکرا”. پێشتر ئەو چالاکوانەی مافەکانی…
Total
0
Share