جۆکۆڤیچ بە “ڕۆلاند گارۆس” دووجار لووتکەی گرتەوە

نۆڤاک جۆکۆڤیچ، ئەفسانەی تێنسی سەرزەوی دوای بردنەوەی ناسناوی “ڕۆلاند گارۆس”، لووتکەی ڕیزبەندیی یاریزانە پیشەگەرەکان و ڕیزبەندیی ئەو ئەفسانانەی گرتەوە کە خاوەنی زۆرترین ناسناوی “گراند سلام”ن.

بە بردنەوەی ناسناوی کراوەی فەرەنسا “ڕۆلاند گارۆس”، جۆکۆڤیچ هاوبەشیی لەگەڵ ڕافائێل نادالی ئیسپانی شکاند و بووە تاکە یاریزان لە مێژووی تێنسی سەرزەوی، کە (23) ناسناوی گەورە “گراند سلام”ی بەدەستهێناوە.

جۆکۆڤیچ بۆ سێیەم جار لە ژیانی وەرزشیدا پاڵەوانێتی “ڕۆلاند گارۆس”ی بردەوە، دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا بە ئەنجامی 7-6، (6-3)، (7-5) لە کاسپەر ڕوودی نەرویجی بردەوە.

بردنەوەکە کاریگەریی لەسەر ڕیزبەندیی یاریزانە پیشوەرەکانی جیهان دروستکرد و بەم جۆرە گۆڕانکاریی بەسەرداهات:

نۆڤاک جۆکۆڤیچ 7595 خاڵ

کارلۆس ئەلکاراز 7175 خاڵ

دانیاڵ مێدڤێدێڤ 6100 خاڵ

کاسپەر ڕوود 4960 خاڵ

ستیفانۆس تسیتسیپاس 4920 خاڵ

دان هۆڵگەر ڕۆن 4375 خاڵ

ئاندرێ ڕوبلێڤ 4000 خاڵ

تایلۆر فریتز 3515 خاڵ

یانیک سینەر 3300 خاڵ

کارین خاشانۆڤ 3125 خاڵ

بابەتی پێشتر

سیلڤیۆ بێرلسکۆنی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ئیتاڵیا کۆچی دوایی کرد

بابەتی دواتر

ئیل ناسیوناڵ: سێ یاریزانی بارسا دڵخۆشن گەڕانەوەی مێسی ڕووینەدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share