ئاكرێ.. بارانبارین مینێكی هێنایە سەر شەقامێك
بەهۆی بارانبارینی بەخووڕی چەند رۆژی رابردووەوە لە سنووری قەزای ئاكرێ مینێك كەوتووەتە سەر شەقامەكە
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە سنوورەكە گواستییەوە، بەهۆی بارانبارینی بەخووڕی چەند رۆژی رابردووەوە لە چیای پێرس لە قەزای ئاكرێ مینێك كەوتووەتە سەر شەقامەكە و مەترسی لای هاوڵاتییانی سنوورەكە دروستكردووە.
ئاشكراشیكرد، ژمارەیەك گەنجی ناوچەكە بۆ پاراستنی هاوڵاتییان لە دەوروبەری مینەكە بەردیان داناوە.