كەشناسیی هەرێم كەشوهەوای دووەم رۆژی نەورۆز ئاشكرادەكات

پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشكراكران و بەپێی كەشناسیی هەرێم سبەی ئەگەری نمەباران هەیە.

بەشی پێشبینیی كەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە هەندێك ناوچە نیمچە هەور دەبێت.

دەشڵێت، لە کاتەکانی نیوەڕۆدا نمەباران دەستپێدەکات و هەندێك کات هەورە تریشقەى لەگەڵ دەبێت، لەگەڵ بارینى بەفرێکى کەم لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانى باکوورى رۆژهەڵاتى هەرێم.

هەروەها پلەكانی گەرما (2-4) پلە نزمدەبنەوە.

سەبارەت بە پێشبینییەكانی كەشوهەوای سبەینێ-ش كەشناسیی هەرێم دەڵێت، ئاسمان هەورى تەواو دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ بارینى کەمێک نمەباران لە ناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم لە کاتەکانى بەیانیدا.

هەروەها پلەكانی گەرما سبەی بە (2-3) پلە بەراورد بەمڕۆ بەرزدەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 18 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 16 پلەى سیلیزى
دهۆک : 17 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 20 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 17 پلەى سیلیزى
سۆران : 14 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 22 پلەى سیلیزى

بابەتی پێشتر

لە دهۆك 19 كەس بەهۆی یارییە ئاگرینەكانەوە برینداربوون

بابەتی دواتر

لە زاخۆ و سلێمانی زۆرترین باران باریوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100دۆلار بە 147…
Total
0
Share