شەپۆلێكی بارانی چڕ سەنتەری شاری سلێمانی و بەشێك لە ناوچەكانی دەوروبەری گرتووەتەوە، بەهۆیەوە رێگاكانی رۆیشتن بۆ سەیرانگاكان چۆڵن.
جیاواز لە ساڵانی رابردوو یەكەم رۆژی نەورۆز لە سلێمانی و سەیرانگاكانی دوكان و قەرەداغ بە چۆڵی دەبینرێن.
ئەمەش بەهۆی ئەوەوەیە لە ئێوارەی دوێنێوە شەپۆلێكی بارانبارین رووی لە شارەكە كردووە و ئەمڕۆش چڕیی باران زیادیكردووە و هەندێكجار لێزمە بارانە.
بەڵام لە ناوچەكانی گەرمیان، كەشوهەوا تا رادەیەك جێگیرە و قەرەباڵغی بە رێگاكاندا دەبینرێت.