عومەر گوڵپی: خەرجكردنی پارەی مانگی 12 بۆ مووچەی مانگی 11 یەكێكە لە هۆكارەكانی دواكەوتنی مووچە

عومەر گوڵپی ئەندامی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، خەرجكردنی پارەی مانگی 12 بۆ مووچەی مانگی 11 یەكێكە لە هۆكارەكانی دواكەوتنی مووچە كە بەغداد بڕی 441 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 12 ناردووە، وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ مووچەی مانگی 11ی خەرجكردووە، ئەمە بووەتە هۆكاری دواكەوتنی تەرازووی پێداچوونەوە(میزان مراجعە)و دواجار دواكەوتنی مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵیش.

ئاشكراشیكرد، “وەزارەتی دارایی عێراق وتوویەتی چۆن دەبێت پارەیەك بۆ مووچەی مانگی 12 نێردرابێت، ئێوە لە خەرجیی مووچەی مانگی 11 بینووسن؟.. وەزارەتی دارایی هەرێمیش نازانێت چۆن چارەسەری ئەم كێشەیە بكات لە (میزان مراجعە)دا.”
دەشڵێت، “دەگەڕێینەوە بۆ زانیارییەكانی حكومەتی هەرێم، وەزارەتی دارایی هەرێم كە دەڵێت بۆ مووچەی ساڵی 2024 لە بەغداوە بڕی (10 ترلیۆن و 752 ملیار دینارمان بۆ هاتووە، خۆشمان بڕی 960 دینارمان خستووەتە سەر، ئەم دوو ژمارەیەش پێكەوە دەكاتە مووچەی دوانزە مانگ، بۆیە دەپرسین: كوا مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو”.

باسی لەوەش كردووە، بۆ چارەسەركردنی كێشەكەش پێویستە مووچەی مووچەخۆران لە بانك و بە پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی بێت كە دەڵێت لە بانكەكانی رەشید و رافیدەین و بازرگانی مووچە تەوتین بكرێت و ئامادەن، بەڵام هەرێم نایەت بۆ جێبەجێكردنی لەگەڵ رادەستكردنی داهاتی ناوخۆ بە پێی یاسای بودجە و رادەستكردنی نەوت بە سۆمۆ تا هەموو بەشە بودجەی هەرێم لە بەغداوە بێت بە (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان و پەرەپێدانەوە).

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share