ئەمشەو، سێشەممە چارەنوسی چوار یانە لە چامپیۆنزلیگ یەکلایی دەبێتەوە

کریستیانۆ و هاوڕێیانی ئەمشەو تەنها بە بردنەوە دەگەنە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ

ئەمشەو، سێشەممە کێبڕکێی یانە زەبەلاحەکانی ئەوروپا لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی 16 دەستپێدەکاتەوە و دوو یانە خۆیان بە قۆناغی چارەکی کۆتایی دەگەیەنن و دوو یانەی دیکەش ماڵئاوایی دەکەن.

لە یەکەم ڕوبەڕوبوونەوەدا، یانەی یوڤانتۆس لە ئالیانز ستادیەم میوانداری یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی دەکات، بەوپێیەی یاریی چوون بە ئەنجامی (2-1) لەبەرژەوەندی دراگاوەکانی پۆرتوگال کۆتاییهاتووە، یانەی یوڤانتۆس ناچاردەبێت بەلایەنی کەمەوە هەوڵی تۆمارکردنی گۆڵێک بدات بۆ وەرگرتنەوەی پێشەنگی.

ئەنجامی یەکسانبوون بەهەر ئەنجامێک سوود بە یوڤی ناگەیەنێت، بەڵکو پێویستیان بە بردنەوەیە، بەو مەرجەی ڕێژەی گۆڵە تۆمارکراوەکانی پۆرتۆ لە یاریگای یانە ئیتاڵیەکە زیاتر نەبێت لە ڕێژەی گۆڵە تۆمارکراوەکانی کریستیانۆ و هاوەڵانی.

ئەمشەو بوروسیا دۆرتمۆند لە یاریگای خۆی میوانداری ئیشبیلیە دەکات

لەلایەکی دیکەوە یانەی بوروسیا دۆرتمۆند لە سیگناڵ ئیدونا پارک میوانداری یانەی ئیشبیلیەی ئەندەلوسی دەکات.

یاری چوون بە ئەنجامی (3-2) لە بەرژەوەندی ئەڵمانیەکان کۆتاییهاتووە، یانە ئیسپانیەکە پێویستیان بە زیاتر لە دوو سێ گۆڵ دەبێت بۆ گەڕانەوە بۆ نێو ململانێکان.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی نوێی بەرشلۆنە کار بۆ واژووکردنی چوار گرێبەست دەکات

بابەتی دواتر

نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ دابەزیوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share