پەیامێک لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی

بزوتنەوەی گۆڕان پەیامێکی بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردووە، تێێدا هاتووە، “بە هەوڵی هەمەلایەنە زاڵبین بەسەر کۆسپ و قەیرانەکاندا”.

لە پەیامەکەی بزوتنەوەی گۆڕاندا هاتووە، “بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردییەوە پیرۆزباییەکی گەرم لە بەڕێزتان و هەڤاڵانتان دەکەین”.

بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت، “هیوادارین ساڵی ئاشتی و پێکەوەژیان و ئاشتەوایی سەرتاسەریی هەمووان بێت لە کوردستانێکی ئازاد و سەقامگیر و پڕ لە خۆشگوزەرانیدا”.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “بە هەوڵی هەمەلایەنە زاڵبین بەسەر هەموو ئەو کۆسپ و قەیرانە نەخوازراوانەی کە بەرۆکی گرتووین”.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ رۆژێکی لەبیرنەکراو دەبێت لەسەر چیای گۆیژە

بابەتی دواتر

لەگەڵ بەرزیی نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان عێراق لە پێشەوەی ئەو وڵاتانەیە کە هەرزانترین نرخی بەنزینیان هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share