ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا دەنگدان لەسەر چەند ماددەیەکی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان بۆ رۆژی شەممەی داهاتوو دوابخات.
فەرمانگەی میدیای ئەنجومەنی نوێنەران بڵاویکردەوە، “ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەمەبەستی دەنگدان لەسەر چەند ماددەیەکی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان کۆبووەوە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “بەهۆی رێکنەکەوتنی ئەندامەکانی ئەنجومەنی نوێنەران، دانیشتنەکە بۆ رۆژی شەممەی داهاتوو هەڵگیرا”.