هاوڵاتییان لەبارەی كڕینی گۆشت لە رۆژانی نەورۆزدا ئاگاداردەكرێنەوە

كوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەماوەی پێنج رۆژی بەر لە جەژنی نەتەوەی نەورۆزدا زیاتر لە 211 تۆن گۆشتی ئاژەڵی بچووك و 294 تۆن گۆشتی ئاژەڵی گەورە رەوانەی بازاڕەكانی سلێمانی كراون كە شیاوبوون بۆ خواردن.

بەپێی راگەیەندراوێكی كوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە ماوەی پێنج ڕۆژی بەر لە جەژنی نەتەوەیی نەورۆزدا تاوەكو ئەمڕۆیەكشەممە، بڕی 211 تۆن و 750 كیلۆ گۆشتی ئاژەڵی بچووك و 294 تۆن گۆشتی ئاژەڵی گەورە كە لە ڕووی تەندروستی و بەهای خۆراكی شیاوبوون بۆ خواردن ڕەوانەی بازاڕەكانی سلێمانی كراون

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە،یەك تۆن و و 500 كیلۆش ڕەتكراوەتە كە لە ڕووی تەندروستی و بەهای خۆراكییەوە شیاو نەبوون بۆ خواردن.

بابەتی پێشتر

ستران عەبدوڵا: وەڵامێكی كورت و پوخت

بابەتی دواتر

ئاگادارییەك بۆ شۆفێران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share