هازارد لە بەڵێنەکانی ئەنچلۆتی بێزاربووە

ئەستێرەی بەلجیکیی یانەی ڕیاڵ مەدرید، بێزاربووە لە بەڵێنە ناڕاستەکانی کارلۆ ئەنچلۆتی و بڕیاریداوە هاوینی 2022 ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی، هازارد یاریزانێکی پڕۆفیشناڵە و سەرەڕای ئەو بارودۆخەی چەند وەرزێکە بەهۆی پێکانە لەسەریەکەکانەوە تیێکەوتووە، بەڵام هەرگیز کەشی ژووری جلگۆڕینەکانی ڕیاڵ مەدریدی تێکنەداوە، بۆیە زۆرینەی یاریزانان خۆشیاندەوێت و ڕێزی دەگرن.

مارکا نووسیویەتی، لەئێستادا دۆخەکە گۆڕانکاریی بەسەرداهاتووە، چونکە لەسەرەتاوە ئەنچلۆتی-ی ڕاهێنەر بەڵێنی بە یاریزانەکە داوە لە ئەگەری چاکبوونەوەیدا چانسی یاریکردنی تەواوی پێبدات، بەڵام سەرباری گەڕانەوەی لەپێکان، چانسی پێنەداوە و ڤینیسیۆز جونیۆری بەرازیلی بەسەریدا زاڵ کردووە.

جێبەجێنەکردنی بەڵێنەکان لەلایەن ئەنچلۆتییەوە، هازاردی بێزارکردووە، بۆیە بە کەسە نزیکەکانی ڕاگەیاندووە، ئەگەر لەم وەرزەدا چانسی پێنەدات، ناچاردەبێت لە هاوینی 2022 ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

هازاردی 31 ساڵ لەم وەرزەدا 18 یاری بەدرێسی لۆس بلانکۆسەوە کردووە، تەنها گۆڵێکی تۆمارکردووە و سێ گۆڵی بۆ هاوڕێکانی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

ئەو ڕووداوانەی هاوشێوەی منداڵە مەغریبییەکە لە کوردستان ڕوویانداوە

بابەتی دواتر

(NBA) - ڕاپتەرز پێنجەم بردنەوەی لەسەریەکی تۆمارکرد و بوڵز لە پیسەرزی بردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share