یەکێک لە بریندارانی رووداوە هاتوچۆکەی کەلار گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، دوای برینداربوونی لێخوڕی ماتۆڕسکیلێک لە رووداوێکی هاتووچۆدا، کەمێک پێش ئێستا لە رێگای سلێمانی گیانیلەدەستدا.

ئەمشەو، لەناو شاری کەلار لەنزیک بازاڕی شار لەنێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان ئاڵتیما رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و وەک ئەوکات هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکی تردا ئاماژەی بەوە داوە، لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە برینەکەی سەخت بوو، دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە، پێش گەیشتنی بە نەخۆشخانەی سلێمانی، گیانیلەدەستدا.

دەشڵێت، “ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە لەدایکبووی ساڵی 1981ـە و دانیشتووی گەڕەکی ئازادی قەزای کەلارە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share