عەلی شەمخانی بۆ تاوتوێکردنی پرسی ئەمنی و ئابوری گەیشتە بەغداد

بەیانیی ئەمڕۆ شاندێکی باڵای ئەمنیی ئێران بە سەرۆکایەتیی عەلی شەمخانی بۆ تاوتوێکردنی پرسی ئابوری و ئەمنی گەیشتە بەغداد و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لەبارەی پرسی ئەمنی و ئابوری کۆببێتەوە.

سەرچاوە عێراقییەکان پشتڕاستیان کردەوە کە شاندێکی باڵای ئەمنی ئێران بە سەرۆکایەتی عەلی شەمخانی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران گەیشتووەتە بەغدادی پایتەختی عێراق.

شەمخانی لە بەغداد لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی گفتوگۆ دەکات لەبارەی  دۆسیەکانی پەیوەندیدار بە لایەنی ئەمنی و ئابووریی نێوان ئێران و عێراق .

بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئێرانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بابەتەکانی پەیوەست بە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان کە دەگاتە نزیکەی 10 ملیار دۆلار و خێراکردنی جێبەجێکردنی رێککەوتنە ئابوورییەکان و ئاسانکارییەکانی بانکی تاوتوێ دەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، گفتوگۆکان چارەسەری ئەو شتانە لەخۆدەگرێت کە بە “تەحەددیاتی ئەمنی” ناوی بردووە کە کاریگەرییان لەسەر پەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات هەیە.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سەیدسادق ژمارەیەک هەلی کاری راگەیاند

بابەتی دواتر

زیادەڕەوی لە خواردنی ڤیتامین С ئەم زیانانەی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share