دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رایگەیاند، چاوەڕێ دەکات رۆژی سێشەممە لەلایەن داواکاری گشتیی مانهاتنەوە بڕیاری دەسبەسەرکردنی بۆ دەربچێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس رایگەیاند، “پێشبینی دەکەم رۆژی سێشەممەی داهاتوو لەلایەن داواکاریی گشتیی شاری مانهاتن بڕیاری دەستبەسەرداگرتنم بۆ دەربچێت”.
دەستبەسەرکردنەکەی ترەمپ پەیوەندی بە دۆزینەوەی ئەو دۆسیانەی کۆشکی سپییەوە هەبووە کە لە ماڵەکەیدا دۆزراونەتەوە و داوای لە لایەنگرانی کردووە ناڕەزایەتیی خۆیان دەرببڕن.
ئەمە لە کاتێکدایە داواکارانی گشتی نیویۆرک نزیکن لەوهی سکاڵایهكی یاسایی نوێ لەسەر دۆناڵد ترهمپ تۆماربکەن، سهبارهت بهو 130 هەزار دۆلارهی بە ئەستێرەی پۆرن، ستۆرمی دانیێڵز دراوه.
دانیێڵز بانگهشهی ئهوه دهكات ترهمپ بهر لهوهی بچێتە کێبڕکێی سەرۆکایەتی ئەمریکاوه، پەیوەندیی لەگەڵیدا هەبووە و بهر له هەڵبژاردنهكانی سەرۆکایەتی ساڵی له 2016دا، 130هەزار دۆلاری وەرگرتووە بۆ ئهوهی بێدهنگ بێت.