ئێوارەی ئەمرۆِ شەممە، رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگای سماقوڵی- هیزۆپ روویدا.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە سنوورەكە گواستییەوە، رووداوەكە لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی كیا و تانكەرێكی گواستنەوەی سووتەمەنیدا بووە.
وتیشی، “لە رووداوەكە شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەكە برینداربوون كە شۆفێری ئۆتۆمبێلی كیاكە تەندروستی ناجێگیرە”.