بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەكان بۆ رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاودەكاتەوە كە ئەمڕۆ ئەگەری نمەباران و تاوە بارانی كورتخایەن لەسەر بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكان و هەندێك ناوچەی سنووریی پارێزگای سلێمانی هەیە.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لەسەر بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكان و هەندێك ناوچەی سنووریی پارێزگای سلێمانی ئەگەری بارینی نمەباران یان تاوەبارانی كورتخایەن هەیە و پلەكانی گەرماش بەرزدەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارەكانی دوێنێ بە نزیكەی ( 3 تــا 5 ) پلە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی شەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما بەرزدەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارەكانی ئەمڕۆ بە نزیكەی ( 2 تــا 3 ) پلە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:-
هەولێر : 20 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 20 پلەی سیلیزی
دهۆك : 18 پلەی سیلیزی
كەركوك : 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 20 پلەی سیلیزی
سۆران : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 25 پلەی سیلیزی