هۆشداری لە جەنگی نێوان سێیەم و چوارەم بەهێزترین سوپای جیهان دەدرێت

پێكدادانەكانی ئەمدواییە كە لەنێوان هێزەكانی چین و هندستان لەسەر سنوورەكان روویدا، پێشبینییەكان لەبارەی ئەگەری دووبارەبوونەوەی ئەزموونی جەنگی ساڵی 1962ی نێوان هەردوو وڵات دێنێتە ئاراوە، وەك ئەوەی گۆڤارێكی ئەمریكی ئاماژەی پێداوە.

گۆڤاری (ناشیۆناڵ ئینترست)ی ئەمریكی بڵاویكردەوە، نیودەلهی پێویستە بە وردی چاودێری بكات و ئامادەبێت بۆ هەر سەركێشییەكی سەربازی كە دەشێت لە چیای هیمالایا رووبدات.

ئەو هۆشدارییە لەو راپۆرتەدا بوو كە تایبەت بە پێكدادانی هێزەكانی نێوان هەردوو وڵات لە هەینی رابردوو بڵاوكرایەوە، ئەوەش پاش نزیكەی دوو ساڵ بەسەر پێكدادانێك هاوشێوە كە لە ساڵی 2020، لە ناوچەی لداخ-ی سنووری.

سوپای چین لە ریزبەندی سێیەمدایە لەسەر ئاستی جیهان، لەكاتێكدا سوپای هندستان چوارەم گەورەترین سوپایە لەنێوا 142 سوپای جیهاندا، بەپێی ئامارەكانی پێگەی (گلۆباڵ فایەر بور)ی ئەمریكی بۆ ساڵی 2022.

بەپێی سایتەكە ژمارەی سەربازانی سوپای چین بە سێ ملیۆن و 134 هەزار سەرباز دادەنرێت، لەكاتێكدا ژمارەی سەربازانی سوپای هندستان بە دوو ملیۆن و 132 هەزار سەرباز دادەنرێت.

بودجەی بەرگریی چین بە 230 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت، لەكاتێكدا بودجەی بەرگریی هندستان بە 49.6 ملیار دۆلار دادەنرێت.

ساڵی 1962 رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزەكانی چین و هندستان لەسەر سنوورە جێناكۆكەكانی نێوانیان كە درێژەكەی سێ هەزار و 400 كیلۆمەترە كە تائێستا وەك خۆی ماوەتەوە روویدا.

بابەتی پێشتر

زیاد جەبار: داهاتی نەوت زیادیكردووە و عێراقیش پارە دەنێرێت پێویستە پلەبەرزكردنەوە دەستپێبكاتەوە

بابەتی دواتر

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ: بە لێدانی بیرێك كێشەی كەمئاوی لە ناحیەی تەكیەی جەباری چارەسەردەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share