وەزارەتی دارایی: كارئاسانی بۆ دابەشكردنی مووچە دەكەین

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایدەگەیەنێت، كارئاسانیی زیاتر بۆ دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان و كەسوكاری شەهیدان دەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە،لە درێژەی هەوڵەكانی وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ كارئاسانی لە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان، بانكی مەڵكەندی لە سلێمانی نووسینگەیەكی تری بە شێوازێكی پێشكەوتوو بە دابەشكردنی مووچەی ئەو چین و توێژانە كردەوە.

شۆخان عومەر بەڕێوەبەری بانكی مەڵكەندی ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەكانیان بۆ زیاتر خزمەتكردنی خانەنشینان و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان ڕۆژی پێنجشەممە 16ی 3ی 2023 نووسینگەی ژمارە پێنج لە سەنتەری شاری سلێمانی كرایەوە، كە سەرجەم خزمەتگوزارییەكانی تیادا دابینكراوە و بە شێوەیەكی تەندروست و لە ماوەیەكی كورتدا ئەو چین و توێژانە دەتوانن مووچەكانیان وەربگرن.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. رووداوێكی هاتوچۆ قوربانی لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

10 باشترین فڕۆکەخانەکانی جیهان بۆ ساڵی 2023

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share