بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان چاویكەوت بە ئێلبرۆرس كۆتراشیڤ، باڵیۆزی روسیا لە عێراق.
لە دیدارێكدا كە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسی ئامادەبوو، دۆخی سیاسی و ئابوری هەرێم و عێراق گفتوگۆی لەبارەوەكرا و جەخت لە بەردەوامی گفتوگۆكان كرایەوە لەپێناو گەیشتن بە رێككەوتنێكی نیشتمانی و هەنگاونان بەئاڕاستەی سەقامگیری.
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەنگاوەكانی یەكێتی كرد لەپێناو كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكان و وتی، “هەوڵەكانمان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەردەوامە و دەمانەوێت بە ئەنجامێكی ئەرێنی و دڵخۆشكەر بگەین و وتیشی، بەرژەوەندییە باڵاكانی هەرێم و گوزەرانی خەڵكەكەمان بەرپرسیارێتیی ئێمەیە و بە هەموو شێوەیەك پێوەی پابەندین”.