لە شەوی سەری ساڵدا 27 تیمی تەندروستیی لەسەر شەقامەکان لە خزمەتی هاوڵاتییاندا بوون

لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی 122 رایگەیاند، ئەمشەوی رابردوو 27 تیمی تەندروستیمان لە خزمەتی هاوڵاتییاندا بوون و بە سەرکەوتووانە توانیان کارەکانیان رابپەڕێنن.

سامان نادر لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی  سلێمانی 122 بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە شەوی سەری ساڵدا تەنها لەناو شاری سلێمانی 27 تیممان لە خزمەتی هاوڵاتییاندا بوون و چارەسەری تەندروستییان پێشکەش کردووە و سەرکەوتوانە توانییان کارەکانیان رابپەڕێنن”.

وتیشی، “ئەمشەو 185حاڵەتی جۆراوجۆری تەندروستیی تۆمارکراوە، 65 یان رەوانەی نەخۆشخانە کراون، ئەوانی دیکە لە شوێنی رووداو چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە”.

ئاشکراشیکرد، “رووداوەکان جۆراوجۆر بوون، لە سووتان بەهۆی یارییە ئاگرینەکانەوە، شەڕە چەقۆ، ئازاری سک و چەند حاڵەتێکی دیکەش”.

 

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی داوا لە چین دەکات هاوبەشی جددی بکات سەبارەت بە کۆرۆنا

بابەتی دواتر

هۆشداری لە کڕینی یارییەکی منداڵان دەدرێت.. دەبێتە هۆی سەرئێشە و سکچوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share