لە هەڵەبجە تەرمی پۆلیسێک دۆزرایەوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، تەرمی پۆلیسێک لە نزیک بینای بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە دۆزراوەتەوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “کاتژمێر 8:00ی بەیانی ئەمڕۆ تەرمی کەسێک بەناوی (ف،ا،ح) دۆزراوەتەوە، کە پۆلیس بووە لە لقی 12ی پارتی دیموکراتی کوردستان”.

بە وتەی بەرزان عوسمان تیمەکانی بەڵگە و تاوان و بنکەی پۆلیسی سیروان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە لە ڕووداوەکە و لە ئایندەدا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ڕادەگەیەندرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: شوێنی ناشتنی مردوو لەناو شار نەماوە و مردووەكان ببرێنە گۆڕستانە نوێیەكە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، شوێنی ناشتنی مردوو لەناو شار نەماوە و دەبێت مردووەكان ببرێنە گۆڕستانە نوێیەكە. بەپێی راگەیەندراوێكی…
Total
0
Share