کەشناسی: تەرزە و لێزمەباران دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەجیاوازەکانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ تەرزە و لێزمەباران و هەورەتریشقە دەبێت، هەروەها بەپێی تۆمارکراوەکانی رێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردوو زۆرترین رێژە لە سەرسەنگی سەر بە پارێزگای دهۆک باریوە.

کەشناسی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە شەپۆلی بارانبارین لەسەر تەواوی ناوچە جیا جیاکان بەردەوامی دەبێت ئاستی دابارین مامناوەند دەبێت لەسەر تەواوی ناوچەکان.

هەروەها ئاماژە بەوەکراوە، “زۆرترین رێژەی دابارین لە بەشێک لە ئیدارەی راپەڕین و سەنتەری پارێزگای سلێمانی و بەشێک لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر دەبێت هەندێک کات تەزرە و لێزمە باران و هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت، ناوچە سنووریەکان بەفر بارینێکی کەمی دەبێت”.

پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ بە نزیکەی ( 4 تــا 6 ) پلە.

سبەینێ هەینی ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان تاوە بارانی کورتخایەن دەبێت، هەروەها هەندێک کات ئەگەری باران لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک هەیە .

پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ بە نزیکەی ( 2 تــا 3 ) پلە .

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئاستی بارانبارینی شەو و رۆژی رابردووی بڵاوکردەوە، بەپێی تۆمارکراوەکان، زۆرترین رێژەی باران لە ناوچەی سەرسەنگی سەر بە پارێزگای دهۆک باریوە کە 62 ملیمەتر بووە و کەمترینیش لە کەرکوک باریوە کە 2.8 ملیمەتر بووە.

بابەتی پێشتر

سودانی بۆ یادی کیمیابارانی هەڵەبجە: بەپارێزگاکردنی شارەکە ئەرکێکی ئەخلاقییە

بابەتی دواتر

پلەی نزیكەی 7500 پلەدار و پێشمەرگە بەرزكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share