وەزیری نەوتی عێراق: هەرێم زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی رادەستکردووە

وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، تاوەکو ئێستا هەرێمی کوردستان زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی رادەستکردووە و زیاتر لە 650 هەزار بەرمیل نەوتیش لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە بۆ فرۆشتن بارکراوە.

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، “هەرێمی کوردستان زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی رادەستکردووە و یەکەم بارە نەوتی هەرێمیش لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کراوە”.

وتیشی، “پاش زیاتر لە دوو ساڵ وەستانی هەناردەی نەوتی هەرێم، چەند رۆژێک لەمەوبەر بە رەسمی دەستکرایەوە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لە رێگەی بۆری عێراق-تورکیاوە، ئەمەش یەکەمجارە کە حکومەتی فیدراڵی نەوتی بەرهەمهێنراوی هەرێم وەردەگرێت و خۆی هەناردەی دەرەوەی عێراقی دەکات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بڕی نەوتی وەرگیراو لە هەرێم زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل بووە، یەکەم باری نەوتی هەرێم بۆ بازاڕەکانی جیهان 650 هەزار بەرمیل بووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی راپەڕین: کەسێک بە تۆمەتی فریودانی سەدان ژن دەستگیرکرا

پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت، “کەسێکمان دەستگیرکرد کە لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە سەدان ژنی فریوداوە”. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share