لە سنووری ناحیەی چەمانكێ لە قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆك هەلیكۆپتەرێك كەوتەخوارەوە و حەوت كەس گیانیان لەدەستداوە.
لەو بارەیەوە سەرچاوەیەك لە گوندی بێركیات بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كاتژمێر 8:30 خولەكی ئەمشەو هەلیكۆپتەرێك لە نزیك گوندی بێركیات سەر بە ناحیەی چەمانكێی لە رۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆك كەوتووەتەخوارەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەهۆی كەوتنەخوارەوەی هەلیكۆپتەرەكەوە حەوت كەس گیانیان لەدەستدا و یەكێكیان پێشتر بە پەڕەشووت خۆی هەڵداوەتە خوارەوە و ئەوانەی دیكە كە لە هەلیكۆپتەرەكەدا بوون گیانیان لەدەستداوە و هەلیكۆپتەرەكەش چەك و تەقەمەنییەكی زۆری هەڵگرتبوو.