كاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەگەر هەموو مانگێك دوو بۆ سێ رۆژ مووچەی فەرمانبەران دوابكەوێت ساڵانە حكومەتی راسپاردە 850 بۆ 900 ملیار دیناری دەستدەكەوێت، ئێستاش كە قەرزی وەرگرتووە پەرلەمانی كوردستان زانیاری لەبارەی شێوازی وەرگرتنی قەرزەكە و خەرجكردنەكەیەوە نییە.
ئاشكراشیكرد، پێشتر بەرپرسانی حكومەت لە پەرلەمانەوە رایانگەیاند 33 ملیۆن دۆلار قەرزارن و وەرگرتنی قەرزی زیاتر بارگرانییە بۆ سەر شانی مووچەخۆران و هاوڵاتییان.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، مانگانە حكومەتی راسپاردەی هەرێم لە گۆڕینەوەی دۆلار بۆ دینار 4 ملیار دۆلاری دەستدەكەوێت و كەس نازانێت چارەنووسی ئەو داهاتانە بە كوێ دەگات.