ڤالێنسیا ڕێگەی لە یانە سەرمایەدارەکان گرت

یانەی ڤالێنسیای ئیسپانی بە فەرمی ڕێککەوتنی لەگەڵ خوسێ لویس گایای کاپتنی یانەکە تاوەکو 2027 ڕاگەیاند.

یانەی شەمشەمەکوێرەکان لە ماڵپەڕی فەرمییەوە ئاشکرایکردووە، کە لەم نزیکانەدا ڕێوڕەسمێک لەنێو یاریگای “مێستایا” ئەنجامدەدات بۆ ناساندنەوەی خوسێ لویس گایا و نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەبەردەم ئاپۆڕای هاندەرانیدا.

گایا-ی تەمەن 27 ساڵ لە تەمەنی 11 ساڵییەوە پەیوەندی بە ئەکادیمیای ڤالێنسیاوە کردووە، لە ئێستادا یەکێکە لە سیمبولەکانی مێستایا و لەو یاریزانانە بوو کە کاریگەرییان لە چنینەوەی ناسناوی جامی شای ئیسپانیا بۆ ساڵی 2019 دروستکرد، هەروەها بە یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانی لالیگا هەژماردەکرێت.

گایا لە پێشوودا داواکراوی چەندین یانەی گەورەی وەک ڕیاڵ مەدرید، بەرشلۆنە، پاریس سان جێرمان، چێڵسی و ئارسیناڵ و تەنانەت مانچستەر سیتی و لیڤەرپوڵ بووە، بەم هەنگاوە یانە سەرمایەدارەکان هیچ چانسێکیان بۆ گواستنەوەی نامێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ)  ڕیاڵ مه‌درید سێیه‌م دۆڕاندنی لالیگای تۆمارکرد و له‌ پله‌ی چواره‌مدا جێگیربوو

ئه‌مشه‌و، شه‌ممه‌‌ به‌شێک له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی 11ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید دۆڕاندنێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی تۆمارکرد.…
Total
0
Share