نێچیرڤان بارزانی گەیشتە سلێمانی

کەمێک پێش ئێستا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە سلێمانی و لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.

نێچیرڤان بارزانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لەلایەن قوباد تاڵەبانییەوە پێشوازیی لێکرا، سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم بەمەبەستی بەشداریکردنیەتی لە حەوتەمین دیداری سلێمانیدا.

بڕیارە ئەمڕۆ لە دیداری سلێمانی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کەردستان وتارێک پێشکەش بکات.

سلێمانی ئەمڕۆ کۆکەرەوەی ژمارەیەکی زۆر لە گەورە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە دەبێت، هەروەها شارەزایان و رۆژنامەنووسان لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان ئامادەی دەبن.

بابەتی پێشتر

محەمەد شیاع سودانی گەیشتە سلێمانی

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم کاتی بارانبارینی راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share