لە هەولێر کەسێک ئاگر لە سەرتاشخانەیەک بەردەدات و هەڵدێت

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر کەسێک ئاگر لە سەرتاشخانەیەک بەردەدات و هەڵدێت.

نەجات ئەحمەد خاوەنی سەرتاشخانەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “ماوەی 20 ساڵە پێشمەرگەم لەدوای دەوامەکەم کاری سەرتاشی دەکەم بۆ بژێوی ژیانی خۆم، بەڵام لە 9ی ئایار سەرتاشخانەکەم بە پێنج گوللە کرایە ئامانج، دووبارە لە چواری ئەم مانگە لەبەردەم ماڵەکەی خۆم ئاگر لە ئۆتۆمبێلەکەم بەردرا، ئەم بەرەبەیانەش دیسان ئاگر لە سەرتاشخانەکەم بەردراوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سەرجەم تاوانەکان لەلایەن یەک کەسەوە ئەنجامدراوە کە ماتۆڕسوارە و ماسکی بەستووە، من داوای یاساییم تۆماردووە لای ئاسایش و پۆلیسیش بەڵام بەداخەوە کەس نایات بە هانامانەوە”.

خاوەنی سەرتاشخانەکە وتیشی، “لە ماوەی رابردوودا کوڕەکەم کێشەیەکی هەبوو بە رێگەی یاسا چارەسەرمان کرد، کێشەمان لەگەڵ کەس نییە، بەڵام گومانمان لە چەند کەسێک هەیە بە ئاسایش و پۆلیسیشمان وتووە، بەڵام هیچیان بۆ نەکردین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی ژووری بازرگانیی سلێمانی: حکومەتی هەرێمی کوردستان دیدگایەکی خراپی بۆ داهاتوو هەیە

ئەندامێکی ژووری بازرگانیی سلێمانی ئاشکرایدەکات، نیوە زیاتری کارگەکان داخراون و حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ کارێکی لەوبارەیەوە نەکردووە. ئارام…
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆڕبەندی دێڵفی: زیاتر لە 50 سەرکردە و بازرگانمان لە ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەراستەوە هێناوەتە سلێمانی

سەرۆکی کۆڕبەندی دێڵفی رایگەیاند، “زیاتر لە 50 سەرکردە و بازرگانمان لە ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەراستەوە هێناوەتە سلێمانی”. سیمیۆن…
Total
0
Share