وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە نامەیەكدا بۆ سەرۆكی هەرێم جەخت لە پێویستیی چارەسەری یەكجارەكیی كێشەكانی هەولێر و بەغداد دەكاتەوە.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامه‌يه‌كى له ئه‌نتۆنى بلينكن، وه‌زيرى ده‌رەوه‌ى ئه‌مه‌ريكاوه پێگه‌يشت.
سەرۆكایەتیی هەرێم بڵاویكردەوە، لە نامەكەیدا بلینكن خۆشحاڵيى خۆى به گفتوگۆى له‌گه‌ڵيان ده‌ربڕيوه له ميانى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا له شوباتى رابردوو.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، ئه‌وه ده‌رفه‌تێك بووه بۆ “جه‌ختكردنه‌وه له پێويستيى چاره‌سه‌ركردنى يه‌كجاره‌كيى كێشه‌كانى هه‌ولێرـ به‌غداد به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن”.
له نامه‌كه‌يدا بلينكن دووپاتیكردووه‌ته‌وه كه ئه‌مريكا هاريكارى و هاوبه‌شييه‌كى پته‌وى له‌گه‌ڵ عێراقى فيدراڵى و هه‌رێمى كوردستاندا هه‌يه. هه‌روه‌ها پابه‌نديى به‌رده‌واميى پشتگيريى به‌هێزى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و سه‌قامگيرى و ئاسايش و سه‌روه‌ريى عێراق، ده‌ربڕيوه.