دەزگای دژە تیرۆری عێراق دەستگیرکردنی تیرۆرستێکی راگەیاند کە بە پێی ماددەی چواری تیرۆر لەلایەن دادگاوە داواکرابوو.
دەزگای دژە تیرۆری عێراق بڵاویکردەوە، “دەزگای دژەتیرۆری عێراق چەند ئۆپراسیۆنێکیان ئەنجامداوە و بە هاوکاری دژەتیرۆر _ CTG لە سلێمانی داواکراوی ماددەی تیرۆری لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی عێراق دەستگیرکردووە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “ئۆپەراسیۆنەکان لە کەرکوکەوە دەستیپێکرد و داواکراوێک دەستگیرکرا، پاشان بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر _ CTGلە سلێمانی داواکراوێکی دیکە دەستگیرکرا”.
ئاشکراشیکرد، “هاوکات لە درێژەی ئۆپراسیۆنەکاندا لە سنووری هەولێر، شرگات، بەغداد، ئەنبار، فەلوجە، دیالە، شەش داواکراوی دیکە دەستگیرکران”.