قوباد تاڵەبانی: کێشە سیاسییەکان بە شەخسی دەکرێن و بەرژەوەندییە باڵاکان لەبەرچاوناگیرێن

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم و شاندی ئەڵمانی فۆتۆ: ئەژی عومەر

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ باڵیۆزی ئەڵمانیا ڕایدەگەیەنێت، “بەداخەوە زۆرجار کێشە سیاسییەکان بە شەخسی دەکرێن و بەرژەوەندییە باڵاکان لەبەرچاوناگیرێن”.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ لە هەولێر لەگەڵ هۆلزئابفل باڵیۆزی ئەڵمانیا بەوەکالەت لە عێراق کۆبووەوە.

تیایدا باس لە دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق کرا و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر دەربازبوونی عێراق لەو قەیرانە سیاسییە مەترسیدارەی تێیکەوتووە، پێویستە لایەنە عێراقییەکان نەرمی بنوێن و لەڕێی گفتوگۆی نیشتمانییەوە کێشەکانی نێوانیان چارەسەربکەن، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكەدا هاتووە.

جێگری سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند، بەداخەوە زۆرجار لە عێراق و هەرێمی کوردستانیش کێشە سیاسییەکان دەکرێنە پرسێکی شەخسی و بەرژەوەندییە باڵاکان لەبەرچاوناگیرێن، بەمەش ناکۆکییەکان قوڵتر دەبێتەوە و چارەسەریش قورستر دەبێت.

جەختیشیکردەوە، “بۆ ئەوەی لەوە زیاتر وڵات بەرەو ناسەقامگیری نەڕوات، پێویستە لایەنە عێراقییەکان ئاستی داواکاراییەکانیان کەمتر بکەنەوە”.

سەبارەت بە پەیوەندیی نێوان لایەنە کوردستانییەکانیش، قوباد تاڵەبانی باسی لەوەکرد لەم دۆخەدا کە عێراق بە دەست قەیرانێکی قوڵی سیاسییەوە دەناڵێنێت، زیاتر لەهەر کاتێکی دیكە پێویستە هەموو لایەنە کوردییەکان لێک نزیکببنەوە و هەوڵبدەن لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان سیاسەت و گوتارێکی یەکگرتوویان هەبێت بۆ ئەم دۆخە نوێیە سیاسییەی لە عێراقدا هاتووەتە ئاراوە.

لە بەشێکی دیكەی کۆبوونەوەکەدا باسی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم و بە تایبەتیش چاکسازییەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە کرا، جێگری سەرۆک وەزیران سوپاسی ڕاوێژکارەکانی ئەڵمانیای کرد کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا لە نزیکەوە هاوکاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئۆفیسی جێگری سەرۆک وەزیرانیان کردوە و هیوای خواست ئەم هاوکارییانە بەردەوام بن.

داواشیکرد بۆ لەمەودوا هاوکارییەکان و پڕۆژەکانی حکومەتی ئەڵمانیا تەنها لە شارە گەورەکان نەبێت، بەڵکو شارۆچکە، قەزا و ناحییەکانیش بگرێتەوە و زیاتر هاوکاری کۆمەڵگای مەدەنی لە قەزا و ناحییەکان بکرێت.

بابەتی پێشتر

پاوەن بۆ نزمترین ئاستی 37 ساڵی ڕابردوو بەرامبەر دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆن: كارەكانمان هەڵنەپەساردووە و ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەردەوامە

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایدەگەیەنێت، كۆمسیۆن بەردەوامە لە ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و ئۆفیسی پارێزگاكان لە ئەركدان.…
زیاتر ببینە

لەكاتی كارپێكردنی ئۆتۆمبێلی باوكی لە گەراجی ماڵەكەیاندا مێردمنداڵێكی پانزە ساڵان گیانیلەدەستدا

لەكاتی كارپێكردنی ئۆتۆمبێلی باوكی لە گەراجی ماڵەكەیاندا مێردمنداڵێكی پانزە ساڵان گیانیلەدەستدا عەقید ئومێد عەبدوڵا بەڕێوەبەری هاتوچۆی دوكان ڕاگەیاند،…
Total
0
Share