کەرکوک: تەرمی گەنجێکی کورد لە بیرێکدا دۆزرایەوە

شەوی رابردوو تەرمی گەنجێک لە ناو بیرێکدا لە گەڕەکی رەحیماوای کەرکوک دۆزرایەوە و بەیانی ئەمڕۆش دوو کەس بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکە دەستگیرکران.

عامر نوری وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “دوای زیاتر لە هەفتەیەک لە دیارنەمانی تەرمی گەنجێکی کورد بە ناوی قەحتان لەناو بیرێکدا لە گەڕەکی رەحیماوا دۆزرایەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “دوای دەستکردن بە لێکۆڵینەوە، بەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی کەرکوک توانیان دوو کەس کە هاوڕێی قوربانییەکەن دەستگیربکەن و دان بە تاوانەکەیاندا بنێن”.

ئاشکراشیکرد، “تائێستا هۆکاری رووداوەکە نەزاندراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامیان هەیە”.

 

بابەتی پێشتر

بومەلەرزە لە شارێكی كوردستان روویدا

بابەتی دواتر

سیستمی یه‌كپه‌نجه‌ره‌ هەوڵێک بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین و گه‌نده‌ڵی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ كۆنگرەی پارتی یەكێتيی دیموكراتی (پەیەدە): پرسی كورد لە ناوچەكە چارەسەر نەكرێت سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەدینایەت

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێكدا بۆ كۆنگرەی پارتی یەكێتيی دیموكراتی (پەیەدە) رایگەیاند، باشترین بژاردە بۆ ئەو گۆڕانكارییانەی…
Total
0
Share