شۆفێرانی تاكسی لە زاخۆ خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

دیمەنێك لە خۆپیشاندان و ڕێگەگرتنی ئەمڕۆی شۆفێرانی تەكسی لە زاخۆ

دژی كەمی بەنزینی 690 دیناری و گرانیی جۆرەكانی دیكە، شۆفێرانی تاكسی لە زاخۆ خۆپیشاندانی ناڕەزاییان ئەنجامدا.

پەیامنێرمان لە دهۆك پێیڕاگەیاندین، نیوەڕۆی ئەمڕۆ شۆفێرانی تاكسی لە قەزای زاخۆی سەر بە پارێزگای دهۆك خۆپیشاندانی ناڕەزاییان ئەنجامدا.

وتیشی، شۆفێران نیگەران و ناڕازین لە نرخی بەنزینی بازرگانی و كەمی ئەو بەنزینە 690 دینارییەی لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە بۆ قەزاكەیان دیاریكراوە.

شۆفێران ڕێگای سەرەكی زاخۆ-دهۆكیان داخست و پەیامنێرمان وتی، كەمێك پێش ئێستا خۆپیشاندانەكە كۆتایی پێهێنرا.

بابەتی پێشتر

پۆلیسێکی گەرمیان لە کاتی پشوودا بەهۆی بەرکەوتنی گوللـەوە گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

چێڵسی هەوڵ بۆ كۆلیبالی دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share