پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە تۆمەتبارە بە کوشتنی هاوڵاتییەکەی قەزای قوشتەپە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی کاتژمێر 6:00 ی بەیانی ئەمڕۆ لە قەزای قوشتەپە لە رووداوێکی تەقەکردن ئاگادارکراینەوە، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداو، دوای لێکۆڵینەوە بۆمان دەرکەوت کەوا هاوڵاتییەک بە ناوی (ٲ. ن. ع) تەمەن 37 ساڵان، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، کە مێژووەکەی بۆ دوو ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، لەگەڵ کەسێک کە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە کوژراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتبار لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیرکرا و لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و دراوەتە دادگا.