تەقینەوەیەك لەناو فەرماندەیی هێزەكانی زێرەڤانی لە هەولێر روویدا و قوربانی لێكەوتەوە

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر رایگەیاند، بۆمبێك لەناو فەرماندەیی هێزەكانی زێرەڤانی لە هەولێر تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە چەند پێشمەرگەیەك برینداربوون.

وتیشی،”لە كاتی مەشق و راهێنانی هێزەكانی زێرەڤانیدا لە هەولێر بۆمبێك تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە ئەفسەرێك و سێ پێشمەرگە برینداربوون”.

راشیگەیاند، بریندارەكان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئێمرجێنسی لە هەولێر و برینی یەكێك بریندارەكان سەختە و نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدەدرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوت و كانزاكانی سلێمانی لەبارەی بەنزینەكەی بەغدادەوە ڕوونكردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەنزینەكەی بەغداد بەپێی خشتەیەکی دیاریکراو بەسەر بەنزینخانەکاندا دابەشدەکرێت و نرخەكەشی وەكو پێشوو…
Total
0
Share