“نۆلیتۆ” باشترین وەرزشکاری ئەوروپایە بۆ ساڵی 2021

ئەستێرەی تێنسی سەرزەویی سڕبیا و جیهان، نۆڤاک دیۆکۆڤیچ بە باشترین وەرزشکاری کیشوەری ئەوروپا بۆ ساڵی 2021 ئەژمارکرا.

خەڵاتی باشترین وەرزشکاری ئەوروپا، خەڵاتێکی ساڵانەیە لەلایەن ڕایەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ئەوروپاوە پێشکەش بە باشترینەکان دەکرێت، لەمساڵدا، نۆلیتۆ توانیویەتی سەرکەوتن بەسەر ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی هێرشبەری یانەی بایرن میونشن، هەروەها ماکس ڤێرشتاپنی شۆفێری هۆڵەندی تیمی ڕێدبوڵ بۆ پێشبڕکێکانی فۆرمولا 1 بەدەستبهێنێت.

خەڵاتی باشترین وەرزشکاری 2021ی ئەوروپا، چوارەم جارە تێنسزانە ناودارەکە لە ژیانی وەرزشیدا بەدەستیدەهێنێت، دوای ساڵانی 2015، 2012، 2011.

بەپێی سەرچاوەکەنی نزیک لە نۆڤاکەوە، ناوبراو بڕیاریداوە گەشت بۆ شاری سیدنی – ئوسترالیا نەکات لەپێناو بەشداربوون لە جامی یەکێتیی تێنس بۆ یاریزانە پرۆفێشناڵەکان، کە بڕیارە لە مانگی کانونی دووەمی 2022دا دەستپێبکات، بەڵام بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتیی کراوەی ئوسترالیا ئەگەرێکی بەهێزە بەومەرجەی یەکێتیی نێودەوڵەتیی تێنس و ڕێکخەرانی پاڵەوانێتییەکە ڕێگەپێدانی پزیشکی پێبدەن.

بابەتی پێشتر

(NBA) چیکاگۆ بوڵز لە ئیندیانای بردەوە و چووە دووەمی ڕیزبەندیی خۆرهەڵات

بابەتی دواتر

بۆچی سوپەری ئیسپانیا لە سعودیە ئەنجامدەدرێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share