حەوت كەسی تر دەبنە پەرلەمانتاری كوردستان و دەستبەكاردەبن

بڕیارە دووسبەی چوارشەممە پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە و یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە، سوێندخواردنی یاسایی حەوت پەرلەمانتاری نوێیە لە شوێنی حەوت پەرلەمانتاری پێشوو.

بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەی د. رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، گشت ئه‌ندامانی پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتكراون بۆ دانیشتنی ژماره‌ (٢)ی ئاسایی خوولی به‌هاره‌ى ساڵی پێنجه‌م، له‌ خوولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌ كاتژمێر (١٢)ی نیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 15ی ئازار.

بەرنامەی کاری دانیشتنەكە لە دوو تەوەر پێكدێت كە یەكێكیان دروستكردنی لیژنەیەكە لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان تایبەت بە پاڵاوتنی ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیاران بەپێی بەندی (١) لە بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (پێنجەم) لە یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی.

تەوەری دووەمی دانیشتنەكەی پەرلەمان، سوێندخواردنی ئەم پاڵێوراوانەی خوارەوەیە بۆ ئەندامیەتيی پەرلەمانی كوردستان له‌ شوێنی ئەو ئەندامانەی دەستیان لە كاركێشاوەتەوە لە هەمان لیست به‌پێی حوكمی ماددەی (٢٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:-

١ – (حسێن عوسمان شریف عمر)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (شێركۆ جودت مصطفی).

٢ – (اسلام سعدی علی مامەك)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (ابوبكر عمر عبدالله).

٣ – (عبدالله حسن حمد حسن)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (اسماعیل علی طه).

٤ – (لیلی علی عبدالعزیز محمد)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (سەرچنار احمد محمود).

٥ – (بیروان فقی اسماعیل باسو)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (هلز احمد محمد حسن).

٦ – (دلێر عبدالخالق حاجی)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (علی حمەصالح طه).

٧ – (مهدی علی عبدالله رحیم)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (كاظم فاروق نامق).

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیران رەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی پەسەندکرد

بابەتی دواتر

لە ساڵی رابردوودا 11 هەزار رووداوی هاتوچۆ سێ هەزار گیانلەدەستدانی لێکەوتووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share