بڕیارە رۆژی دووشەممە لە ھۆڵی سەندیكای كارمەندی تەندروستیی كۆبوونەوەی سەرجەم بەڕێوەبەری بنكە تەندروستییەكانی پارێزگای سلێمانی ئەنجامدەدرێت.
بڕیارە دوای كۆبوونەوەكەشیان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كاتژمێر 2:30 خولەكی رۆژی دووشەممە،هەڵوێستی خۆیان بخەنە روو سەبارەت بە بەبڕینی دەرماڵەی پایەی بەڕێوەبەرەكانی بنكە تەندروستییەكان كە ئەم مانگە حكومەتی ھەرێم لە پارێزگای سلێمانی بڕیوویەتی و گرفتێكی گەورەی دروستكردووە.