هەولێر.. باوك و كوڕێك لەكاتی مەلەكردندا خنكان

تەرمی كوڕ و باوكێك لە مەلەوانگەی باخێكی سنووری هەولێر بە خنكاوی دۆزرایەوە.

نەقیب ئامانج محەمەد، بەرپرسی تیمی ژێرئاوی خەبات سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو تەرمیان لە مەلەوانگەی یەكێك لە باخەكانی گوندی پیرڕەش، كە دەكەوێتە نزیك كەسنەزان لە پارێزگای هەولێر دەرهێناوەتەوە.

وتیشی، “قوربانییەكان باوك و كوڕن و پێكەوە چوونەتە مەلەوانگەكە، پێدەچێت بەهۆی نەزانینی مەلەكردنەوە خنكابن”.

باوكەكە ناوی (ئەمین فەخری بەكر) تەمەن 37 ساڵ و پاسەوانی باخەكە بووە، كوڕەكەشی (جان ئەمین فەخری) تەمەن 4 ساڵ بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی لە گەرمیان دەستیپێکرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان رایگەیاند، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکرد. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان ئاماژەی بەوەکرد، ”هەنگاوە…
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا: هیچ بەڵگەیەک نییە سووتانی قەیسەریی هەولێر پەیوەندی بە کارەباوە هەبێت

وەزارەتی کارەبا بڵاویکردەوە، لیژنەی لێکۆڵینەوەی رووداوە نەخوازراوەکانی وەزارەتی کارەبا، سەردانی شوێنی سوتانی قەیسەریی هەولێریان کرد و دوای لێکۆڵینەوە…
Total
0
Share