پەرلەمانی كوردستان دانیشتنەكانی دەستپێدەكاتەوە

په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنەكانی دەستپێدەكاتەوە و ڕۆژی پێنجشەممە خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ دوو پڕۆژه‌یاسا ئه‌نجامده‌درێت

بەپێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی په‌رله‌مانی كوردستان، د. ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ دانیشتنی ژماره‌ (1)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی چواره‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان – عێراق، له‌ كاتژمێر (11:00)ی پێشنیوه‌ڕۆ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 1ی (ئه‌یلول/9)ی 2022.

به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

یه‌كه‌م: یه‌ك ده‌قیقه‌ بێ ده‌نگ وه‌ستان بۆ ڕێزلێنان له‌ گیانی شه‌هیدانی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ مارشی نه‌ته‌وه‌یی.

دووه‌م: كردنه‌وه‌ی خولی پایزه‌ی ساڵی چواره‌م له‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ مادده‌ی (7)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

سێیه‌م: وته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی خولی پایزه‌ی ساڵی چواره‌م له‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ــ عێراق.

چواره‌م: وته‌ی سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان به‌ بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی خولی پایزه‌ی ساڵی چواره‌م له‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان – عێراق، له‌ پێنج پێنچ خوله‌ك زیاتر نه‌بێت.

پێنجه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پڕۆژه‌ یاسایانه‌ی خواره‌وه‌، پشت به‌ستن به‌ حوكمی بڕگه‌ی (دوه‌م)ی مادده‌ی (78) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (83) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:

پڕۆژه‌ یاسای (كار له‌ هه‌رێمی كوردستان – عێراق).

پڕۆژه‌ یاسای (هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێمی كوردستان – عێراق ژماره‌ (14)ی ساڵی 2008).

بابەتی پێشتر

ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی 12ی ئامادەیی ڕادەگەیەندرێت

بابەتی دواتر

قەدەغەی هاتوچۆ لە تەواوی پارێزگاكانی عێراق هەڵگیرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەسێک لە دەریاچەی دووکان خنکا

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دەریاچەی دووکاندا هاوڵاتییەک لەکاتی مەلەکردندا خنکا. قائیمقامیەتی دووکان بڵاویکردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەکاتی مەلەکردندا لە دەریاچەی…
Total
0
Share