وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 15ی کانونی دووەم خشتەیەکی نوێی موچەی ڕاگەیاند و بەوپێیەش سبەینێ موچەی نۆ وەزارەت و دامودەزگا دابەشدەکرێت.
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، “سبەینێ چوارشەممە موچەی مانگی 10ی وەزارەتەکانی کارەبا، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ڕۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دابەشدەکرێت”.
وەزارەتی دارایی ڕاشیگەیاندووە، “سبەینێ موچەی سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکایەتیی پەرلەمان و خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەکرێت”.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، “ڕۆژی پێنجشەممە موچە خانەنشینی شارستانی دابەشدەکرێت”.