سەرۆك و شاندی یەكێتی بانگێشتی مەغریب دەكرێن

شاندێكی یەكێتی لە مەغریب لەلایەن حزبی سۆسیالیستی دیموکراتی هێزە میللیەکان پێشوازیكرا و لە دیدارێكدا جەخت لەسەر پێویستیی هەماهەنگی و كاری هاوبەش كرایەوە.

لە بارەگای سەرەکیی حزبەکەیان لە شاری ربات-ی وڵاتی مەغریب، ئیدریس لەشکر سەرۆکی حزبی سۆسیالیستی دیموکراتی هێزە میللیەکانی مەغریب پێشوازیکرد لە سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

لە وتەیەكدا ئیدریس لەشکر جەختی لەسەر توندوتۆڵکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە، بەتایبەتی هەماهەنگی و کاری هاوبەش لە چێوەی ئەندامێتیان لە رێکخراوی سۆسیالیست ئینتەرناسیونال، بەرەی هاوپەیمانیی پێشکەوتنخواز و کۆڕبەندی پارتە سۆسیال دیموکراتەکانی وڵاتانی عەرەبی.

هەروەك جەختی لە گرنگی ئەو پەیوەندییە مێژوویانە کردەوە کە شانشینی مەغریب و کۆماری عێراق پێکەوە دەبەستێتەوە، کە لەم دواییانەدا بە کردنەوەی باڵیۆزخانەی شانشینی مەغریب لە کۆماری عێراق گەیشتە لوتکە، لە هەمانکاتدا ئاماژەی بە هەوڵەکانی یەکێتی کرد بۆ سەقامگیری، یەکڕیزی و ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە.

سەرۆکی پارتەکە لە رێگەی سەعدی ئەحمەد پیرە-وە بە ڕەسمی بانگهێشتی سەرۆک و شاندێكی باڵای یەکێتی بۆ شانشینی مەغریبی عەرەبی-کرد.

لای خۆیەوە سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند، یەکێتی خوازیاری زیاتر بەرەوپێشبردنی ئەو پەیوەندییە مێژوویی و هەماهەنگی و دۆستایەتییەی نێوان هەردوولایە، پاشان کورتەباسێکی لەبارەی بارودۆخی سیاسی، ئابوری و ئەمنی لەبارەی عێراق بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی خستەڕوو و دووپاتیكردەوە، “ئێستا عێراق لە دووبارە بنیاتنانەوەدایە، گەڕاوەتەوە ئەو پێگە گرنگەی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوەندە جیهانییەکاندا”.

هەریەك لە سەعدی ئەحمەد پیرە و ئیدریس لەشکر ئەندامی بۆردی سەرۆکایەتیی هاوپەیمانیی پێشکەوتنخوازن.

حزبی سۆسیالیستی دیموکراتی هێزە میللیەکانی مەغریب ئۆپۆزسیۆنن، پێشتر سەرۆکی پەرلەمانی مەغریب و چەندین وەزیری حکومەت لە حزبەکەی ئەوان بووە، حزبەكە خاوەن 35 كورسیی پەرلەمانە.

بابەتی پێشتر

رەنگی فەرشی سووری ئۆسکار دەگۆڕدرێت

بابەتی دواتر

فێستیڤاڵی زانستی و تەکنەلۆجی زانکۆی پۆلیتەکنیک بەڕێوەدەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: یەكێك لە گرنگترین دەستكەوتەكانی دیداری یەكێتی پێدانی ڕۆڵە‌ بە‌ كادیرە‌كانی حزب

قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مامجەلال ڕایدەگەیەنێت، “یەكێك لە گرنگترین دەستكەوتەكانی دیداری یەكێتی پێدانی ڕۆڵە‌ بە‌ كادیرە‌كانی…
Total
0
Share