ئەنزیمێك كە هەوا بۆ كارەبا دەگۆڕێت دۆزرایەوە

توێژەرانی ئوسترالی ئەنزیمێكیان ئاشكراكرد كە دەتوانێت هەوا بۆ وزە بگۆڕێت، ئەم دۆزینەوەیە رێگا خۆشدەكات بۆ پەرەپێدانی ئامێری بەرهەمهێنانی وزە لە هەواوە.

دۆزینەوەكە لەلایەن تیمێكی زانایانەوە بە سەرۆكایەتی ریس گرینتر و كریس گرینینگ لە زانكۆی دۆزینەوەی پزیشكی زیندەگیی زانكۆی (موناش) لە ئوسترالیا ئەنجامدرا. تیایدا تاوتوێی ئەنزیمێكی بەكارهێنەری هایدرۆجین-یان كرد كە سەرچاوەكەی بەكتریایەكە بەشێوەیەكی گشتی لە خاكدا هەیە.

زانایان ئاشكرایانكرد، ئەنزیمەكە بڕێكی كەم لە هایدرۆجینی ناو هەوا بەكاردەهێنێت بۆ بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا. زانایان ئەوەشیان خستەڕوو، زۆرێك لە بەكتریاكان هایدرۆجینی ناو هەوا بەكاردەهێنن وەك سەرچاوەی وزە لە ژینگە خۆراك كەمەكاندا.

گرینینگ وتی، “بۆمان دەركەوت كە بەكتریا دەتوانێت هایدرۆجینی ناو هەوا وەك سەرچاوەی وزە بەكاربهێنێت، بۆ هاریكاریكردنی لە گەشە و مانەوە لە ژیاندا، ئەمەش لەنێو خاك لە جەمسەری باشوور، چاڵە بوركانییەكان و قوڵایی زەریاكاندا”.

توێژەران ئەو ئەنزیمەیان دەرهێنا كە بەرپرسە لە بەكارهێنانی هایدرۆجینی ناو هەوا و دەڵێن، ئەنزیمەكە كە ناوی (هۆك)ە، گازی هایدرۆجین بۆ وزەی كارەبا دەگۆڕێت.

بابەتی پێشتر

یارییەکانی ئەمڕۆ بزانە

بابەتی دواتر

شەڕی بنزیمە و دیشامپ گەورەتر بوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share