ئەردۆغان بە فەرمی کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی راگەیاند

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، بە فەرمی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی راگەیاند و 14ی ئایاریشی دیاریکرد، ئەو کاتەش مانگێک زووترە لە وادەی دیاریکراوی خۆی.

ئەردۆغان لە وتارێکدا دوای واژووکردنی بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردن وتی، گەلەکەمان لە 14ی ئایاردا دەچێتە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک و جێگرەکانی.

ئەردۆغان رایگەیاند، دوای ئەو بوومەلەرزە کارەساتبارەی مانگی رابردوو وڵاتەکەمانی گرتەوە، بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە 14ی ئایاردا “تەحەدایەکی گەورە”یە.

سەرۆک کۆماری تورکیا هەوڵی درێژکردنەوەی دەسەڵاتی دوو دەیەی خۆی دەدات، دەکرێت هەڵبژاردنەکەی ئەمجارە گرنگترین دەنگدان بێت کە وڵاتەکە لە ماوەی دەیان ساڵدا بەخۆیەوە بینیوە.

ئەردۆغان لە ساڵی 2003ەوە حوکمڕانی تورکیای کردووە، سەرەتا وەک سەرۆک وەزیران و پاشان سەرۆک کۆماری تورکیا لە ساڵی 2014ـەوە – بەڵام ڕەنگە هەڵبژاردنی ئەمساڵ پڕ تەحەدا بێت بۆ ئەردۆغان.

تورکیا ئێستا لە ئابوورییەکی پڕ لە گێژاو و هەڵاوسان و پاشهاتی زیانەکانی  بوومەلەرزە بەهێزەکەدا دەناڵێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

روونکردنەوە لەبارەی “داخرانی” ئاسمانی ئـ.ـێران بەڕووی گەشتەکانی عێراقدا دەدرێت

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، ئاسمانی ئـ.ـێران بەڕووی گەشتەکانی عێراقدا دانەخراوە و گەشتە ئاسمانییەکان بەردەوامییان هەیە. میدیاکانی عێراق لە زاری…
زیاتر ببینە

مەزڵوم عەبدی: بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیوەندیی پێوەکردم و پاڵپشتیی بۆ هێزەکانمان دەبڕی

فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایدەگەیەنێت، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی پێوەکردووە. مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات…
Total
0
Share