قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، لە دوای سەرڕێژبوونی بەنداوی دێوانە ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتییان بۆ بینینی دیمەنەكانی سەرڕێژی بەنداوەكە سەردانی ناوچەكەیان كردووە و پاراستنی سەڵامەتی هاوڵاتییان بەهۆی نەبوونی راگری سەلامەتی بۆ بەرگرتن لە حاڵەتی نەخوازراو و رووداوی دڵتەزێن مەفرەزەیەك لە پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ لەسەر بەنداوەكە جێگیركران.
بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە دوای سەرڕێژبوونی بەنداوی دێوانە و سەردانیكردنی زۆری هاوڵاتییان بۆ بینینی دیمەنەكانی سەرڕێژی بەنداوەكە بۆ دروستنەبوونی حاڵەتی نەخوازراو و دروستنەبوونی ڕووداوی دڵتەزێن لەسەر ڕاسپاردەی قائیمقامی قەزای دەربەندیخان مەفرەزەیەك لە هێزەكانی پۆلیس بەهۆی نەبوونی ڕاگری سەلامەتی لە تەنیشت دیوار و ئەوشوێنانەی كە مەترسیە بۆ گیانی منداڵان و هاوڵاتیان جێگیركرا.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پۆلیسی هاتوچۆش لەسەر بەنداوەكەدەبن بۆ دروستنەبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ شۆفێران.