لیڤاندۆڤسکی سزا دەدرێت؟

سەرچاوەیەکی ئیسپانی ئاماژە بە ڕاپۆرتی یاسایی یاریی نێوان بەرشلۆنە و ئۆساسۆنا دەکات و دووپاتیدەکاتەوە، سزایەکی قورس چاوەڕوانی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی دەکات.

ئێزگەی “کادینا کۆپێ” بڵاویکردووەتەوە، سزایەکی قورس چاوەڕێی لیڤاندۆڤسکیی هێرشبەری بەرشەلۆنە دەکات، هۆکارەکەش ئەو کارتە سوورەیە کە بەرامبەر ئۆساسۆنا بە ڕوویدا بەرزکراوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، یاریزانەکە بۆ ماوەی سێ یاری سڕدەکرێت، چونکە جیل مانزانۆی داوەری یارییەکە جگە لە کارتە سوورەکە، لە ڕاپۆرتی دوای یارییەکەدا وەک لێدانی مەترسیدار و ئەنقەست ئاماژەی بۆ بڕیارەکەی کردووە.

ئەگەر فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا ڕاپۆرتەکەی مانزانۆ بەهەند وەربگرێت، “لیڤا” لە یارییەکانی بارسا بەرامبەر ئیسپانیۆل و ئەتلەتیکۆ مەدرید و ڕیاڵ بیتیس بەشداری ناکات، کە بڕیارە دوای دوای مۆندیال ئەنجامبدرێن.

بابەتی پێشتر

مانچستەر سیتی بۆندی گواردیۆلا درێژدەکاتەوە

بابەتی دواتر

شێخانی سعوودیە و ئیمارات چاویان لە لیڤەرپوڵە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share