لە ترسی بوومەلەرزەی وێرانکەر خەڵکی ئیستانبول شارەکە جێدەهێڵن

لەگەڵ پێشبینی و چاوەڕوانییەکان سەبارەت بە ئەگەری روودانی بوومەلەرزەیەکی وێرانکەر لە شاری ئیستانبولی تورکیا، بەبێ ئەوەی دیاریکردنی وادەی بوومەلەرزەکە ئاشکرابکرێت، بەشێک لە دانیشتووانی ئەو شارە، کە دووەم گەورەترین شاری تورکیایە و ژمارەی دانیشتووانی 16 ملیۆن کەسە، دەستیانکردووە بە کۆچکردن بەرەو شارەکانی دیکە.

گونار یالینچ، زانای بواری جیۆلۆجی رایگەیاندووە، “تەنها ژمارەیەکی کەم لە دانیشتووانی ئیستانبول روویان لە شار یان پارێزگاکانی دیکەی وڵات کردووە، لە کاتێکدا بەشێکی دیکە لە دانیشتووانی شارەکە خۆیان ئامادە کردووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی بوومەلەرزەکە بە ئامادەکردنی ئۆتۆمبێلەکانیان بۆ ئەوەی تێیدا بخەون لە ئەگەری روودانی”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو بوومەلەرزەیەی مانگی رابردوو لە باشووری تورکیا روویدا، ترسی لای دانیشتووانی ئیستانبول دروستکرد، ئەمەش وایکرد بەشێکیان بیر لە کۆچکردنی بکەنەوە لە ترسی دووبارەبوونەوەی بوومەلەرزەیەکی هاوشێوەی ئەو بوومەلەرزەیەی کە لە ساڵی 1999 روویدا، بەتایبەتی”. لەگەڵ چاوەڕوانییەکانی بوومەلەرزەیەکی وێرانکەری دیکە لە ئیستانبول” کە بەهۆیەوە نزیکەی 17 هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و نیو ملیۆن کەسیش بێ ماڵ و حاڵ بوون.

ژمارەیەک لە دانیشتووانی شاری ئیستانبول، لەو ناوچانەی ئەگەری مەترسیی چاوەڕوانکراوی بوومەلەرزەیان هەیە، کە رەنگە گوڕەکەی بگاتە نزیکەی 10 پلە بە پێوەری رێختەر شارەکەیان جێهێشتووە.

بابەتی پێشتر

پاریس ناچاری توخێل دەبێتەوە

بابەتی دواتر

مولەر: کێشەمان کریستیانۆیە نەک مێسی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کوڕەکەی جۆرج وەسوف گیانیلەدەستدا

وەدیع کوڕە گەورەکەی گۆرانیبێژی ناسراوی سوری لەدوای نەشتەرگەری بچوککردنەوەی گەدەی گیانیلەدەستدا. میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە، “وەدیع وەسوف لەدوای تێكچوونی…
Total
0
Share