خوێندکارێکی زەڕایەن له زانکۆی پزیشکیی کرماشان بوو بە توێژەری باڵا

محەمەد نامیق ئەمین خوێندکاری قۆناغی چوارەمی كۆلێژی دەرمانسازییە، لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی كرماشان بە ناونیشانی توێژەی باڵا (Top Researcher) هەڵبژێردرا.

بەخشینی ئەو ناونیشانە بە محەمەد، لە پای توێژینەوەکانییەتی لە بواری دەرمانسازیدا و سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی كرماشان ناونیشانە زانستییەكەی پێبەخشی.

خوێندكارە كوردەكە سێ لە توێژینەوەکانی لە گۆڤارەکانی ئەمریکا، سویسرا و نویزلەندا بڵاوکراونەتەوە. لەنێوان 700 خوێندکاری نێودەوڵەتیی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی كرماشاندا، بە ناونیشانی “توێژەری باڵا” دەستنیشانكراوە و بڕوانامەی رێزلێنانی پێبەخشرا.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی نەوت: لە مانگی ئازاردا 35 ملیۆن پێ سێجا بۆ بەرهەمی گاز زیاد دەکەین

بابەتی دواتر

لە رووداوێكی هاتوچۆدا هەشت كەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share