وەزیری بەرگریی تورکیا، ئەمڕۆ سێشەممە 15ی کانونی یەکەم ڕایگەیاند کە بڕیاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ سزادانی تورکیا سەرجەم بەهاکانی هاوپەیمانیی نێوان واشنتۆن و ئەنقەرەی هەژاند.
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار باسی لەو سزایانە کرد کە ئەمریکا بڕیاریداوە لە بەرامبەر کڕینی سیستمی بەرگریی S-400 بەسەر تورکیا بیسەپێنێت.
خولوسی ئاکار جەختیلەوەکردەوە کە ئهم بڕیاری سزادانه، سهرجهم بههاكانی هاوپهیمانیی نێوان ههردوو وڵاتی هەژاندووە و وتی، “ئیدانەی ئەم بڕیارە دەکەین کە لەگەڵ واقیعییەتی ئێستای سیاسەت و سەربازیی نێوان دوو هاوپەیمان ناگونجێت، ئاشکرایە سزادانی وڵاتێكی ئهندام له ناتۆ، زیاتر لهوهی زیان به ڕۆحیهتی هاوپهیمانێتی بگهیهنێت له ڕهگوڕیشهوه گومان دهخاته متمانهی نێوان ئهندامان”.
وەزیری بەرگریی تورکیا باسی لەوەشکرد کە لە پێناو پاراستنی ئاسایشدا هەموو کارێکی پێویست ئەنجام دەدەن و وتی، “کارەکانی تایبەت بە دابینکردنی ئاسایش و بەرگریکردن لە وڵات و گەلەکەمان بەپێداگرییەوە درێژەیان هەیە، هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ دابینکردنی ئاسایشی 83 ملیۆن لە هاوڵاتییانمان کە لەژێر هەڕەشەیەکی جیددی موشەک و بۆردوماندایە، گیراوەتەبەر و دەگیرێتەبەر”.