شازادەی ئوردن هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕێکی یۆنانی دەکات

بڕیارە رۆژی 12ی ئەم مانگە ئاهەنگی هاوسەرگیری ئیمان بن عەبدوڵا شازادەی ئوردن لە ئاهەنگێکی شاهانەییدا بەڕێوەبچێت.

دیوانی شاهانەیی ئوردن بڵاویکردەوە، “رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 12 ی ئازار ئاهەنگی هاوسەرگیری شازادە ئیمان کچی شا عەبدوڵا پادشای ئوردن لەگەڵ ئەلکساندەر ترمیوتس بەڕێوەدەچێت”.

ئەلیکساندەر ترمیسیۆس لەدایکبووی ڤەنزوێلایە، بە رەچەڵەک یۆنانییە و ئاینی مەسیحییە بە پێی ئەو زانیاریانەی لە میدیا عەرەبییەکان بڵاوکراونەتەوە بەمەبەستی هاوسەرگیریکردنی لەگەڵ کچی پادشای ئوردن ئاینی خۆی بۆ ئیسلام گۆڕیوە.

دوێنێ چوارشەممە لە کۆشکی شاهانەیی ئوردن ئاهەنگی خەنەبەندانی شازادە ئیمان بە بەشداری شازادە رانیە بەڕێوەچوو.

 

بابەتی پێشتر

كاروان گەزنەیی: بەناوی باجەوە سەرانە لە هاوڵاتییان و خاوەنكاران وەردەگیرێت

بابەتی دواتر

لە دەروازەی "ئیبراهیم خەلیل" پارەی زیادە لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share